Kurdistan Press - لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ بەغدا بەشێكی تر لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێ، وەزارەتی دارایش ئامادەكاری كردووە دوای گەیشتنی ئەو پارەیە، راستەوخۆ دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچە.

ئەمڕۆ یەكشەممە بەغدا بەشێكی تر لە مووچەی فەرمانبەران بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئامادەكاری كردووە، دوای گەیشتنی ئەو پارەیە راستەوخۆ لیستێكی تری مووچەی فەرمانبەران بڵاو دەكرێـتەوە و دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە.

دوێنێ‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابووریی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بڵاوی‌ كردەوە، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەست پێ دەكات، بڕی 107 ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی پێنجشەم شەشی‌ حوزەیران وەك شایستەی مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینانی مەدەنی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی مەدەنی، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەش دەكرێت. 

وەزارەتەكە دووپاتی‌ لەوەیش كردووەتەوە، دوای گەیشتنی تەمویلی وەزارەت و داودەزگاكانی تر لەلایەن وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵەوە، ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی ئەو داودەزگایانەش ڕادەگەیەنرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه