Kurdistan Press - زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی دوو زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی دوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی دوو

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، چەند رۆژێکە دەست بە ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی شوبات کراوە و بەپێی رێککەوتنەکە، پێویستە لە کاتی خۆیدا مووچە بدرێت.

رۆژی سێشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی شوبات دەستیان پێکردووە، بەڵام هێشتا کاری تێدا دەکرێت."

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، کاتێک کە لیستەکە ئامادەکرا، لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ بەغدا دەبردرێت و بەپێی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، "پێویستە لە کاتی خۆیدا مووچە دابەشبکرێت."

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەشی ژمێریاری لە وەزارەت دەستیکردووە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی شوبات، بەپێی ئەو رێکارە داراییە پەسندکراو و تەرخانکردنانەی کە لە یاسای بودجەی گشتیدا هاتووە."

کۆتایی مانگی رابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەندیدار بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند مژارێکی دیکە. 

رۆژی 3ـی ئەم مانگە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "لەگەڵ عێراق رێککەوتین مووچەی ئەم ساڵ بێ گرفت خەرج بکرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه