Kurdistan Press - لە داراییەوە پارەیەکی زۆر خەرجکرا لە داراییەوە پارەیەکی زۆر خەرجکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە داراییەوە پارەیەکی زۆر خەرجکرا

وەزیری دارایی زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خەرج دەکات.    

وەزیری دارایی چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی بەڵێندەران دەردەکات.     

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و گرفتەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری سەرپەرشتی چەند کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و یەکێتی بەڵێندەران و بانکەکانی سەر بەوەزارەت، دوای ئەو کۆبوونەوانە و ئاگاداربوون لە کێشە و گرفتەکان بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری چەند بڕیارێکی لەبەرژەوەندی بەڵێندەران و ئەو کۆمپانیایانە دەرکرد کە سەرقاڵی ئەنجامدانی پڕۆژەکانن.     

وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنی زیاتر لە ٤٥ ملیار دینار بۆ دەرمان و پێداویستی تەندروستی سلێمانی و نەخۆشخانەی هیوا و شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی و ڕێگای دووسایدی کەلار - دەربەندیخان و شایستەی کۆمپانیاکانی خۆڵ و خاشاک و پڕۆژە بەردەوامەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین.      

هاوکات هەر لە چوارچێوەی بڕیارەکاندا بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری بڕیاریدا بەبەردەوام بوونی لیژنەی خەرجکردنی گەڕانەوەی ( التأمینات و خگاب الچمان ) ی بەڵێندەران لەسەرجەم بانکەکان ، بەمەبەستی گەڕانەوەی پابەندییەکان بە پێی ڕێژە و گوژمەی دیاریکراو.                                   

١- ٤،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ چوار ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.   

٢- ٤،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ چوار ملیار دینار بۆ خەرجی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا. 

٣- ٣،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ سێ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار ، بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی سلێمانی و دەوروبەری.   

٤-٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ سێ ملیار دینار بۆ سەرجەم پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان.                  

٥- ٢،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین.     

٦- ٢،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ دوو ملیار دینار بۆ سەرجەم پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە.       

٧- ٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ پێنج ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگای دوو سایدی کەلار - دەربەندیخان.     

٨- ٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ بیست ملیار دینار وەک شایستەی دارایی پڕۆژەی شەقامی ( ١٠٠ ) مەتری سلێمانی ( شاڕێی بابان ).

٩- ١،٥٠٠،٠٠٠،٠٠٠ یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار پارەی خۆڵ و خاشاک.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٣٠ ی نیسانی ٢٠٢٥

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه