کارکردن لە دۆسیەی خانەنشینان بەردەوامی هەیە و مانگی پێنج هەزاران خانەنشین 17 مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، پێنج مووچەیان هی پێنج مانگەکەی ئەمساڵ و 12 مووچەش ئیکرامیەی خانەنشینییە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی راگەیاند
٠ تا مانگی چوار دۆسیەی شەش هەزار و 700 خانەنشین تەواو کرا. مانگی ڕابردوو لەگەڵ مووچەی مانگی سێ، هەزار و 610 خانەنشین مووچەکانیان بۆ هاتەوە، ئەم مانگەش سەروو دوو هەزار خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دێتەوە.
٠ مانگەکانی ڕابردوو بۆیە 12 مووچەکەی ئیکرامییە خەرج نەکراوە، چونکە هەندێک کێشە لەنووسراو و دۆسیەی لقەکانی خانەنشینی هەبوو، وەزارەتی دارایی عێراقیش وتویانە چاکی بکەن و هەموویمان بەیەکەوە بۆ بنێرن، بۆ ئەوەی مانگی پێنج بەیەکەوە بۆیان خەرج بکەین.
سەبارەت بە 12 مووچەکەی ئیکرامیەی خانەنشینی، بەغدا بڕیاریداوە لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج هەمووی بەیەکەوە سەرف بکات. کە ژمارەیان نزیکەی سێ هەزار خانەنشینە.
ئیکرامیەی 12 مووچەکە بۆ ئەو خانەنشینانەیە کە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە لەگەڵ شەش مانگیش مۆڵەتی کۆکراوە.
وەڵام بدەوه