نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 63 دۆلار دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە سێ هەزار و 193 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، لە كاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ سێ هەزار و 256 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێكجار نرخەكەی بەرز و نزمی كردووە.
وەڵام بدەوه