وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکاتەوە، بەپێی خشتەیەک فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین دەکرێن.
وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ 21ی ئایاری 2025، بە خشتەیەك ساڵی لەدایكبوون و تەواوكردنی خزمەتی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە كە تیایدا 60 ساڵی تەواوەتی بۆ فەرمانبەران دیاركراوە بۆ ئەوەی بە ئیجباری و یاسایی خانەنشین بن.
بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی عێراق، جەخت کراوەتەوە بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق، تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەران دەبێت 60 ساڵ تەواو بكات پاشان ڕەوانەی خانەنشینی دەكرێت.
لە خشتەكەدا 1/5 كراوەتە بنەما بۆ ساڵەكانی داهاتوو بەوردی لەدایكبووانی ئەو ساڵانەی تێدایە كە لە ساڵی داهاتوو خانەنشینبوون دەیانگرێتەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی كە لە 1/5/1966 لەدایك بوون تەنیا یەك ساڵیان ماوە بۆ بەردەوام بوون لەكارەكانیان و ساڵی داهاتوو لەم بەروارەدا خانەنشین دەبن.
لە ساڵی ڕابردوودا، بەفەرمی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لە هەرێمی کوردستان کاری پێدەکرێت و لە بڕی 63 ساڵی فەرمانبەران لە تەمەنی 60ساڵی خانەنشین دەکرێن.
وەڵام بدەوه