ئەمڕۆ سێشەممە 27/5/2025، بەشی ڕاگەیاندنی خوێندنی کوردی لە كەركووك بڵاوی کردووەتەوە، 100 مامۆستا ناویان دەرچووە و پێویستە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی (هەژماری من).
ئاماژە بەوەش دراوە، تەنیا ئەوانەی کورتەنامەیان بۆ هاتووەتەوە دەتوانن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەكانی مووچە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن.
جەختیش كراوەتەوە لە كاتی سەردانیكردنی بانكدا دەبێت مامۆستایان ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوەتان پێ بێت:
* ناسنامەی باری شارستانی یاخود کارتی نیشتمانی
* ژمارەی مۆبایلەکەت (ئەو ژمارەی کە هەژمارە بانکییەکەت لەسەر تۆمار کراوە)
وەڵام بدەوه