مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیارانی له پارێزگای سلێمانی دانا و رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران ئاسایشی خۆراك دابین ده‌كات و گه‌ره‌نتی ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان، له‌هه‌مانكاتدا دڵنه‌وایی ده‌داته هه‌موو جووتیارانی كوردستان به گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "ئه‌م جۆره پڕۆژانه له هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن و هیوادارم ئێمه بتوانین و خوا پشتیوانمان بێت، پڕۆژه‌ی تری ستراتیژیش جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری له هه‌موو كه‌رته‌كاندا له هه‌رێمی كوردستاندا".
ده‌قی وتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست، ئاماده‌بووانی هێژا، خۆم زۆر به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه لێره له‌گه‌ڵتان ئاماده‌ین له‌م شوێنه مێژووییه بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییه، بۆ كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم.
به راستی ئه‌مه ئه‌و راستییه پیشان ده‌دات، كه دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه، جارێكی تر ئه‌وه‌مان بیردێنێته‌وه، كه به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك له‌دوای یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن، هیوادارم ئه‌م پڕۆژه‌یه دڵنه‌وایی بدات به هه‌موو جووتیارانی كوردستان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی، كه چیتر خه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بێت به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان چی لێبكه‌ن، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌توانێت نه‌ك ته‌نیا به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وان وه‌ربگرێته‌وه و بیكات به خۆراك و له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌كاریان بهێنێت، به‌ڵكو ئه‌مه ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ش ده‌دات به خه‌ڵكی كوردستان كه ئاسایشی خۆراك له كوردستان دابین ده‌كرێت.
ئه‌م جۆره پڕۆژانه له هه‌موو پارێزگاكانی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن و هیوادارم ئێمه بتوانین و خوا پشتیوانمان بێت، پڕۆژه‌ی تری ستراتیژیش جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری له هه‌موو كه‌رته‌كاندا له هه‌رێمی كوردستاندا.
بێگومان كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كرێ وه‌كو سه‌رچاوه‌ی ژێرخانی ئابووری له هه‌ر وڵاتێك سه‌یر بكه‌ین، به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی زۆر كاری تریش دێنه ئاراوه و كه‌رتی پیشه‌سازی په‌ره‌ده‌سێنێت، كه‌رتی بازرگانی په‌ره‌ده‌سێنێت، به‌م شێوه‌یه راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌زاران هه‌لیكار بۆ خه‌ڵكی كوردستان فه‌راهه‌م ده‌كرێت.
من ده‌ستخۆشی له گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان ده‌كه‌م بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییه و هیوادارم بتوانن له داهاتوودا پڕۆژه‌ی گهوهرتریش جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌ڕێزان.. ئێره شوێنێكی مێژووییه، پێویسته ئێمه سوود له‌و به‌رهه‌مه گه‌وره‌یه‌ی كه خوا به ئێمه‌ی داوه، ببینین، پێویسته ئێمه هه‌وڵ بده‌ین وڵاتی ئێمه بكه‌وێته سه‌ر پێی خۆی و پێویستمان به هاورده‌كردنی هیچ پێداویستییه‌كی تر نه‌بێت، نه‌ك ته‌نیا ئێمه بتوانین پێداویستی ناوخۆیی كوردستان دابین بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌ها لێبكه‌ین، بتوانین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌شی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته داهاتێكی تر تاكو بتوانین ئێمه پشت به ته‌نیا یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستین.
ئه‌مه له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تدا بووه له‌سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌م كابینه‌یه ئێمه گوتوومانه، كه ده‌مانه‌وێ داهاتی كوردستان ههمهجۆر بكه‌ین، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه نه‌ك ته‌نیا ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵكو ده‌بینین له هه‌ندێك شوێن به‌رهه‌مه‌كان هاتوونه‌ته‌دی یان خه‌ریكن به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێت.
لێره‌ش دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ستی پێكرد و هیوادارم له ماوه‌یه‌كی زوو به‌رهه‌مه‌كانیان بیینین و خه‌ڵكی كوردستان دواتر شایه‌دی ئه‌وه‌مان بۆ بدات كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه زیاتر له هه‌موو شتێك بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز له كوردستاندا دروست بكات.
ئێمه به‌دوای ده‌ستكه‌وتی كورتخایه‌ن نه‌بووین، ئێمه بیرمان بیرێكی ستراتیژییه بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له رووی ئابوورییه‌وه بتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و نه‌ك ته‌نیا پێداویستییه‌كانی خۆی دابین بكات، به‌ڵكو ببێته سه‌به‌ته‌یه‌ك بۆ دابینكردنی پێداویستی خواردن و خۆراك له ناوچه‌كه‌شدا.
جارێكی دیكه سوپاستان ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
له كۆتاییشدا خاڵێكی تریش هه‌بوو ویستم عه‌رزی ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌م، من داواكاریم به رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی ئه‌و سه‌وزاییه‌ی له پاركی هه‌واری شار و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵووجه - سلێمانی هه‌یه، بڕه‌كه‌ی زیاتر 5 ملیار و 700 ملیۆن دیناره، من ده‌مه‌وێ لێره به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی رابگه‌یه‌نم، كه ئێمه ئه‌م بڕه بودجه‌یه ته‌رخان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌وێته خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی.
جارێكی دیكه سوپاستان ده‌كه‌م، هیوادارم هه‌میشه ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتووبن، كوردستانیش هه‌ر ئاوه‌دان بێت.



وەڵام بدەوه