بەرپرسێكی بانكی ناوەندیی عێراق ئاشكرای دەكات، بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی نرخی ئەو دۆلارەی ئەوان بە نرخی فەرمی دەیفرۆشن، لەگەڵ نرخی بازاڕ ڕێكارەكانیان بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: بەقاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوەی عێراق، کاریگەریی خراپی لەسەر ئابووریی عێراق دەبێت.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی بانکی ناوهندیی عێراق، بڵاوی كردەوە، فەیسەڵ هەمیس، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگهیاند : "بانکی ناوەندی هەوڵ دەدات بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان نرخی فەرمیی دۆلار و نرخی دۆلار لە بازاڕدا و چاودێرییهکانمان بەردەوامن لەسەر هەموو بانکەکان، بە زیادکردنی متمانە بە بازاڕی ناوخۆیی و هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، هەروەها تیمی چاودێریی بهردهواممان هەیە کە سەردانی بانکەکان دەکەن بۆ پشکنین و بەدواداچوونی فرۆشتنی دۆلار و دابینکردنی خواست لەسەری و پڕکردنهوهی پێویستیی بازاڕ و هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەش دا، تێبینیی خهمساردی و دوودڵیی بازرگانهکانیان کردووه بۆ هاتنه ناو ئەو پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنییهی بانکی ناوەندیی عێراق جێبهجێی کردووه و گوتیشی: "سستی و دواکەوتن هەبوو بەهۆی تازەیی ئەزموونەکە لەلایەن بانکەکانەوە که مامهڵهیان لهگهڵ بانکی ناوهندیدا دهکرد، تێبینیمان کرد کە هەندێک لە بانکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر مامەڵە لەگەڵ گواستنەوە و حهواڵهکاندا ناکەن و درەنگ دەگهیشته بانکی ناوهندی، ئێمە پشکنینی وردی بۆ دەکەین بۆ سەلامەتیی ئەو لایەنانەی که مامەڵە دەکەن و لە ماوەیەکی پێوانەییدا جێبەجێی دەکەین و دواتر پارەکە ئازاد دەکرێت بۆیان.
فەیسەڵ هەمیس ئاشكراشی كرد: "بەهۆی لێپرسینەوەکانمان و وردبینیی وردمان سەبارەت بە سپیکردنەوەی پارە و بابەتی دیکە، ماوەی ئازادکردنی پارەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو سوودمەندانهی کە خاوەنی مامهڵهی حهواڵهکهن، کارهکهیان درێژه دهکێشێت و دهزگای یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا کار لەسەر وردبینی ناکات، بەڵکوو بانکی ناوەندیی عێراق کار دەکات لهسهر ئهم پرسه و کۆتا بهرپرسه به هاوبهشی لهگهڵ ئهو کۆمپانیای وردبینییهی کە گرێبەستی لەگەڵ بانکی ناوهندیدا کردووە.
بەرپرسەكەی بانكی ناوەندی باسی ئەوەشی کرد، کاری پۆلێنکردن که بانکی ناوەندیی عێراق کاری لهسهر دهکات بۆ ئەو بانکانەی لە عێراق کار دەکەن، لە پۆلێنبەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە سەرچاوەی گرتووه لە ڕێگەی توانا و ئاستی بانکەکان بۆ دەستگەیشتن بە داتا و ستانداردە زانستییەکان و هاوکێشە ئابوورییەکان.
ئەو، دەنگۆیەكی ڕەت كردەوە و گوتی: "ئێمە ئهو دهنگۆیانه ڕەت دەکەینەوە كە گوایه ڕێنمایی لە بانکهکهمانهوه هەبێت بۆ دیاریکردنی وەرگرتن یان ڕاکێشانی تهنها بڕی 250 دۆلار لە ڕۆژێکدا، بەڵام ئەوە دهسهڵاتی بانکی دەرهێنەری کارتەکەیه، یان خاوەن ئامێری ATM و هیچ سنوورێکی پارەی کاش نییە ئەگەر کڕینەکە لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە بێت، یان ئامێرەکانی پارەدان (POS) بێت.
فەیسەڵ هەمیس ڕاشیگەیاند: "هەوڵێكی گەورەی باش هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کارت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی پارەدان (POS) هەروەها پلانێکی تۆکمهی باش هەیە بۆ زیادکردنی متمانە بە سوودمەندانی ئەو خزمەتگوزارییانە، هەروەها بوونی پاڵپشتییەکی بههێز لەلایەن پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە به بڕیار و ڕێنماییه کارگێڕییهکانیان دهرخهری سهرخستنی ئهم پرۆسهیهن.
ڕوونیشی كردەوە، بانکی ناوەندیی عێراق کار لەسەر ئەوە دەکات کە تۆڕەکانی دەرکردنی کارت بە بەڵگەنامەی ساختە، یان کهسه مردووەکان ڕابگرێت: "بەکارهێنانی ئەو کارتانە بۆ بەقاچاغبردنی دراو بۆ دەرەوەی عێراق، کاریگەریی خراپی لەسەر ئابووریی عێراق دەبێت.''
وەڵام بدەوه