Kurdistan Press - ھەڵمەتێکی بەپەلە و فراوان دەسپێدەکات ھەڵمەتێکی بەپەلە و فراوان دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەڵمەتێکی بەپەلە و فراوان دەسپێدەکات

د.سامان به‌رزنجی‌ وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نیشتمانی كوتان دژی نه‌خۆشی سوڕێژه‌ به‌ پێكوته‌ی دژه‌ڤایرۆسی سوڕێژه‌ی تێكه‌ڵاو ده‌ست پێ ده‌كرێت.

سوڕێژه‌ نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی گواستراوه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و نه‌وه‌كانی ئاینده‌، له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی فیدڕاڵ و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، هه‌ڵمه‌تێكی گشتگیر و فراوانی سه‌رانسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت له‌ باچخه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ ڕێگه‌ی سێ‌ هه‌زار و 280  كارمه‌ند، نزیكه‌ی 873 هه‌زار و 191 منداڵ به‌ ئامانج ده‌گیرێن بۆ پێدانی كوتان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه