Kurdistan Press - شەش ڕێکاری بەپەلە دەگرێنەبەر لە پێناو ڕێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون شەش ڕێکاری بەپەلە دەگرێنەبەر لە پێناو ڕێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەش ڕێکاری بەپەلە دەگرێنەبەر لە پێناو ڕێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون

وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو ڕێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە ئێستا لە هەندێ پارێزگای عێراق بڵاوە، شەش ڕێکار دەگرنەبەر.

ڕێکارەکانیش ئەمانەن:

یەکەم: پێویستە سەربڕینى ئاژەڵان لە سەربڕخانە فەرمییەکان بێت و بەپشکنین و مۆری فەرمی ڤێتەرنەری بکەوێتە بازاڕ و سەربڕین لە سەر ڕێگا و شەقام و لاکۆڵانەکان قەدەغەیە.

دووەم: پشکنینى پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ ئاژەڵەکان بکرێت بەمەبەستی دڵینابوون لە تەندروستییان.

سێیەم: پێویستە ڕێکارە تەندروستییەکان لە پۆشینی جلوبەرگی تایبەتمەند و بەکارهێنانى کەلوپەلی سەربڕین لە سەربڕخانەکان ڕەچاو بکرێت.

چوارەم: پێویستە لە خاڵە سنوورى و فڕۆکەخانەکان، پشکنینی ورد بۆ ئەو ئاژەڵانە بکرێت کە هاوردەی ناو هەرێمی کوردستان دەکرێن بۆ ئەوەی لە تەندروستی ئاژەڵەکان دڵنیا ببینەوە.

پێنجەم: وەزارەت ڕێکاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ دابینکردنی دەرمانی شووشتنی ئاژەڵ بۆ لەناوبردنی مشەخۆر (قڕنە) کە هۆکاری سەرەکیی گواستنەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە لە نێوان ئاژەڵەکان، ئەم هەڵمەتەش هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

شەشەم: کۆنتڕۆڵکردنی دیاردەی بازرگانیی ئاژەڵان بە شێوەی نافەرمی لە  دەرەوە و نێو هەرێم و عێراقی فیدراڵ، هەروەها ڕێگەگرتن لە هێنانی ئاژەڵی ئەو پارێزگایانەی کە نەخۆشییەکە تیایاندا بڵاو بووەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه