لە كاتی دەستنیشانكردن و كڕینی شووتی، بۆ ئەوەی هەڵبژاردەیەكی باشت هەبێ، پێویستە سەرنج بدەیتە ئەم چەند خاڵە گرنگە:
شووتیی سوور و خۆشتام و باش و پێگەیشتوو، كاتێك بە دەستت لێی دەدەی و تاقی دەكەیتەوە، تەپەی لێ دێت، واتە گوێتان بە تەپەیەك و دەنگێكی قووڵ دەزرینگێتەوە.
پێویستە توێكڵی شووتی قایم بێت و ناسك نەبێت، قایمیی توێكڵی شووتی یەكێكە لە نیشانەكانی شووتییەكی سوور و بەتام.
هیچ كات شووتی بە شەرتی چەقۆ مەكڕن، چونكە شووتی ناشۆردرێتەوە و ئەگەری زۆرە چەقۆیەكە پیس بێت و تەندروستیتان تێك بچێت.
وەڵام بدەوه