Kurdistan Press - ھۆشداری دەدرێت لە بەکارھێنانی حەبێک ھۆشداری دەدرێت لە بەکارھێنانی حەبێک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھۆشداری دەدرێت لە بەکارھێنانی حەبێک

"پزیشكێكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ به‌ركاهێنانی‌ زۆری‌ حه‌بێكدا، وریایی ده‌دات و داوا ده‌كات ده‌رمانخانه‌كان فرۆشتنی‌ به‌و شێوه‌ بڵاوه‌ رابگرن. 

د. خاڵس قادر پزیشك له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ فه‌یسبووكی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ حه‌بێكدا كه‌ به‌ سێ‌ ده‌نكه‌كه‌ له‌ناو خه‌ڵك ناسراوه‌، رای‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ حه‌به‌ سێ‌ ده‌نكییه‌كه‌، چوكلێت نییه‌.

د. خاڵس قادر كه‌ پێشتر به‌رپرسیایه‌تیی‌ باڵای‌ له‌ناو وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستیی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌بووه‌، نووسیویه‌تی‌، تكایه‌ ئه‌و دیارده‌ ناته‌ندروست و نازانستییه‌ ڕابگرن، "به‌داخه‌وه‌ ئێسته‌ زۆرینه‌ی نه‌خۆش كاتێك هه‌ست به‌ هه‌ر نه‌ساغییه‌ك ده‌كات له‌ شێوه‌ی كۆكه‌، گه‌رووئێشان، تا، بێ تاقه‌تی، راسته‌وخۆ حه‌به‌ سێ ده‌نكه‌كه‌ی (ئازیپرۆمادین) پێ ده‌درێت له‌ ده‌رمانخانه‌ و كلینیكه‌كان".

روونیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌و حه‌به‌ش به‌ده‌ردی كه‌بسوولی ئه‌مۆكسیل ده‌چێت و كاریگه‌ریی له‌ ده‌ست ده‌دات، "رۆژانه‌ به‌شێكی زۆر له‌و نه‌خۆشانه‌ی بۆ ئه‌و نیشانانه‌ سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، پێشتر حه‌به‌ سێ ده‌نكییه‌كه‌یان خواردووه‌ و چاك نه‌بوونه‌".تكایش ده‌كات كه‌ به‌بێ ڕاوێژی پزیشك ئه‌و حه‌به‌ به‌كار مه‌هێنن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه