دەزگای کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات، هاوڵاتییان بەهیچ جۆرێک ئەو دەرمانانە بەکارنەهێنن کە بە ئۆنڵاین دەفرۆشرێن، لەکاتێکدا ئەم دەرمانانە چوار جۆر دەرمانی دیکەی وەک (دیکلۆفیناک، پیڕۆگزیکام، دێگزامیتازۆن و میزۆکاربامۆڵ)یان تێدایە.
: کوالێتی کۆنتڕۆڵ زانیاری لەبارەی ئەو چوار دەرمانە بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو "دیکلۆفیناک و پیڕۆگزیکام؛ دەرمانی دژەهەوکردنی ناستیڕۆیدین، بەکارهێنانیان بەبڕێکی زۆر دەبنەهۆی کونکردنی گەدە و ریخۆڵەکان، بەرزەپەستانی خوێن و ڕوودانی جەڵتە.
دیگزامیتازۆن؛ دەرمانێکی دژەهەوکردنی ستیڕۆیدییە؛ خراپ بەکارهێنانی دەبێتەهۆی نەخۆشیی شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، پووکانەوەی ئێسکەکان و قەڵەوی. میزۆکاربامۆڵ؛ دەرمانێکی خاوکەرەوەی ماسولکەییە، مەترسیی گێژبوون، سڕبوون، نزمەپەستانی خوێن، سستیی چالاکیی فیزیکی و ئەنجامدانی ئەرکەکان دروستدەکات".
وەڵام بدەوه