Kurdistan Press - چارەسەرێکی نوێ بۆ کەچەڵی دۆزرایەوە چارەسەرێکی نوێ بۆ کەچەڵی دۆزرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چارەسەرێکی نوێ بۆ کەچەڵی دۆزرایەوە

كەچەڵی دەردێكی گرانە و كێشەیەكی گەورەی رێژەیەكی زۆری پیاوانی دنیایە، بۆیە جیا لەو چارەسەرییانەی ئێستە هەیە وەك چاندنەوە و دەرمانە سروشتی و كیمیاییەكانی بەهێزكردنی قژ، زانایان بە دوای چارەسەرێكی بنبڕی حاڵەتەكەن، تیمێكی بەریتانی لە تاقیگە گەیشتە چارەسەرێكی كاریگەری كەچەڵیی بۆماوەیی.

رەنگە بە رێكەوت بووبێت كاتێك زانایانی بەریتانی توانیان بگەنە چارەسەرێكی گریمانكراو بۆ كەچەڵیی بۆماوەیی پیاوان، كە هۆكارێكی بڵاوی هەڵوەرینی قژە، چیڕۆكەكە ئەوە بوو زانایانی زانكۆی شیفیڵدی بەریتانی توێژینەوەیان لەسەر شەكری لەش كردووە كە یارمەتی لە دروستبوونی ترشی ناوەكی دەدات.

لەكاتی توێژینەوەكە لەبارەی چۆنیەتی كاركردنی ئەو شەكرانە بۆ سارێژكردنی برین و چاكبوونەوەی، كە لە تاقیگە لەسەر مشك ئەنجامیان دەدا، تێبینی ئەوەیان كرد ئەو مووانەی سەر پێستی مشكەكان لە دەوروبەری برینەكان، جارێكی تر گەشەیان كرد و بە شێوەیەكی بەهێزتر و خێراتر.  

دوای ئەو ئەنجامە تیمی توێژینەوەكە بڕیاری دا توێژینەوەی زیاتر لەو بارەوە بكات، بۆیەش جەلییەكی ناژەهراوی و شیبووەوە و دروستكراوی لە شەكری "دیۆكسیریبۆز" بەرهەم هێنا و لەسەر چەند نموونەیەكی مشكی تووشبوو بە هەڵوەرینی بۆماوەیی موو بەكار هێنرا.

دوای بەكارهێنانی ئەو جەلییە بۆ ئەو مشكانەی بەدەست هەڵوەرینی مووەكانیان بەهۆی كەمیی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنەوە دەیانناڵاند، بەشێكی مووی سەر پشتیان لابردن و رۆژانە بڕێكی كەم لە جەلی "دیۆكسیریبۆز"یان بۆ بەكار دەهێنرا، لە ماوەی چەند هەفتەیەك مووەكانی ئەو ناوچەیە گەشەیەكی بەهێزیان كرد و مووی درێژ و بەهێزیان لێ روایەوە، ئەو جەلییە توانی بە رێژەی 80 بۆ 90%ی مووی ئەو مشكانە كە كەچڵی بۆماوەییان هەبوو دووبارە گەشەی پێ بكاتەوە.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه