لە چەند پەیجێکی عەرەبی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی ئایدزەوە مردووە، بەڵام وەزارەتی تەندروستی ڕەتی دەکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە هەرێمی کوردستان کەیسی نەخۆشیی ئایدز زۆر کەمە و ئەوانەشی هەڵگری ئەو ڤایرۆسە بن چارەسەری پێویستیان لە شوێنی تایبەت بۆ دەکرێت.
د.سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: هیچ کەسێک بە نەخۆشیی ئایدز لە نەخۆشخانەکانی هەولێر نەمردووە، ئەوەی باسکراوە گوایە لە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنە، ئەمە خۆی دەرخەری ناڕاستی بابەتەکەیە، چونکە کەیسی ئایدز ناچێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ڕوونکردنەوەمان دەبێت و بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو بابەتە دەکەین.
وەڵام بدەوه