بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە لە ڕێگەی تیمەكانیانەوە دەستەی كارگێری قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییەكانیان ئاگاداركردووەتەوە، كە لە فرۆشگەی قوتابخانەكانیان خواردنەوەی وزەبەخش نەفرۆشن و قەدەغەیە.
ئەمڕۆ شەممە 10ی 8ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر و لەڕێگەی تیمەكانی هۆبەی تەندروستیی قوبخانەكان سەربە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباریی پاراستنیی تەندروستیی هەولێر خواردنەوە وزە بەخشەكان لە قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییەكان قەدەغە دەكەن ڕاشیدەگەیەنێت: "تیمەكانی هۆبەی تەندروستیی قوبخانەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی كاروباریی پاراستنیی تەندروستیی هەولێر بە مەبەستی پشکنینی تەندروستی لەنێو ناوەندەکانی خوێندنی (حکوومی و ناحکوومی) بۆ قەدەغەکردن و نەهێشتنی (خواردەنەوەی وزە بەخشەکان) لە ناو فرۆشگەکانی قوتابخانەکان، دەستیان کرد بە هەڵمەتێکی بەردەوام بۆ چاودێرکردن و ئاگادارکردنەوەی سەرجەم دەستەی کارگێری قوتابخانەکان و فرۆشگەکان لە نەفرۆشتنی خواردەنەوەی وزە بەخشەکان لە ناو ناوەندکانی خوێندن."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "شارەزایانی بواری پزیشکی پێیان وایە؛ لەڕووی زانستییەوە خواردنەوەی ئەم وزە بەخشانە دەبێتە هۆکاری دواکەوتنی گەشەی مێشکی قوتابیان و ئاڵودەبوونیان، خواردنەوەی بڕێکی زۆریش دەبێتە هۆی نۆرەی دڵ و مردنی کەسەکە."
وەڵام بدەوه