Kurdistan Press - پێنچ ڕێگا بۆ باشترکردنی تەندروستی مێشک پێنچ ڕێگا بۆ باشترکردنی تەندروستی مێشک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێنچ ڕێگا بۆ باشترکردنی تەندروستی مێشک

ئەلزەهایمەر لە بڵاوترین جۆرەكانی خەڵەفانە و هۆكاری دیار نییە، شارەزایان هەوڵ دەدەن باشترین رێگە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوونی بدۆزنەوە، لە خوارەوە پێنج رێگە بۆ باشكردنی تەندروستیی مێشك و كەمكردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە ئەلزەهایمەر باس كراوە.

ماڵپەڕی "كلیفلاند كلینیك" باسی ئەوە دەكات كە چەند هۆكارێك بۆ تووشبوون بە ئەلزەهایمەر هەن، لەوانە خۆراك و ئاستی چالاكیی لەش و جۆری نوستن و توانای ئیدارەدان و كۆنترۆڵكردنی رارایی، د. دار لینگ ئاماژە دەكات كە دەتوانی یادەوەریت بە چەند رێگەیەك بپارێزیت، لەوانە پارێزگاریكردن لە چالاكیی لەش و مێشك وەك لە خوارەوە.

یەكەم، راهێنانی مێشك، چەند بەرنامەیەكی راهێنانی مێشك لە ئینتەرنێت هەن كە لە لایەن زاناكانەوە بۆ كارپێكردنی مێشك پەرەیان پێ دراوە.

دووەم، چالاكیی رێكوپێكی جەستەیی، توێژینەوەكان دەریان خست كە ئەو جۆرە چالاكییە پارێزگاری لە چالاكیی مێشك دەكات لە رێگەی گەیشتنی باشتری ئۆكسجین و خۆراك بۆ مێشك. 

سێیەم، دانیشتنی هێمنانە و تەنیا هەناسەدان، سەرەڕای گرنگیی جووڵانەوەی لەش، وەك ئەو پزیشكە دەڵێت، هەروەها دانیشتنی هێمنانە و تەنیا هەناسەدانیش گرنگە، واتە لە كۆمەڵگەیەكی پڕ لە جووڵە و ئەرككێشان، تەرخانكردنی كاتێك بۆ دانیشتن و تەنیا هەناسەدان گرنگە.

چوارەم، فێری پیشە یان خولیایەكی نوێ بە، ناچاركردنی مێشك بۆ فێربوونی شت و پیشەی نوێ پارێزگاریكردنە لە مێشك، بۆ نموونە هەوڵ بدە مەتەڵ هەڵبێنیت یان بە دوای وشەی ونبوو بگەڕێ یان زمانێكی نوێ فێر بە یان فێری ژەنینی ئامێرێكی میوزیك ببە.

پیچنجەم، ژیانێن و پێوەندی بەهێزی كۆمەلایەتیت هەبێت، ئەوانە كار لە میچشك و فەرمانەكانی دەكەن و بەهێزی دەكەن، كاتێك پێوەندی لەگەلچ گەسانی تر دەكەیت، گوشار دەخەیتە سەر میچشك بۆ شیكردنەوەی ئاماژە زمانی و بینراو و جەستەییەكان و وەلامدانەوەیان، هاوكات میزاجی مرۆڤ باش دەكات و ریچگری لە خەمۆكی دەكات،.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه