لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی بەغدا چی وترا؟ کۆردستان_پرێس ئاشکرا دەکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەست کوردستان_پرێس کەوتووە کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتی ناو کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو، لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی بەغدا کە ھەردوو شاندی پارتی و یەکێتی بەشداربوون لەگەڵ ھاوپەیمانی بەرێوبردنی دەوڵەت، بڕیاردرا بە زووترین کات ھەر دوو وەزیری دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان بانگھێشتی پەرلەمانی عێراق بکرێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بھێنرێت لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان، میکانزمێکی نوێ دابنێن بۆ ئەوەی چیتر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان تێکەلی بابەتی سیاسی نەکرێت و مووچەیان لە کاتی خۆیدا دابەشبکرێت، کە بڕیارە لە ماوەیەکی زۆر نزیک ئەم کۆبوونەوە بکرێت لە پەرلەمانی عێراق.
وەڵام بدەوه