میدیای عێراقی و عەرەبی و جیھانی بە گرنگیەکی زۆر لە سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەڕوانن، ھەریەکەو لای خۆیانەوە بە شێوەیەک وەسفی ئەم سەردانەی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا نووسیووە، بەتایبەتی زۆر تیشکیان خستۆتەسەر مەسرور بارزانی، لەم بارەوە:
په‌یمانگای واشنتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له راپۆرتێكدا تیشكی خستۆته‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و رایگه‌یاندووه، مه‌سرور بارزانی ئومێده‌واره له‌گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بدۆزێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌دیداری نێوان مه‌سرور بارزانی و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باس له‌و دۆسیانه كراوه كه جێی ناكۆكی هه‌ردوولان به‌تایبه‌تی پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌ی ئه‌لیه‌وم ئه‌لسابعی میسری به بایه‌خه‌وه له‌م سه‌ردانه‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا ده‌ڕوانێت و نووسیویه‌تی، له‌دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری عێراق، پێداگیریی له متمانه‌ی نێوان هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ری گشت كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، كێشه‌ی كه‌ركووكیش پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
سوودانی و مه‌سرور بارزانی گفتوگۆیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ریی كێشه یاسایی و داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌نجامدا، ئه‌مه ناونیشانی رۆژنامه‌ی زه‌مانی عێراقییه و به‌گرنگییه‌وه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌ڕوانێت و نووسیویه‌تی، هه‌ردوو حكومه‌ت جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه یاسایی و داراییه‌كانی نێوانیان به‌پێی یاسا و ده‌ستوور كردووه‌ته‌وه. پێگه‌ی به‌غداد تایمزی عێراقی به‌گرنگییه‌وه باس له‌دیداری نێوان محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیه‌كی چڕیان له‌باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌یی بۆ كێشه دارایی و یاساییه‌كانی به‌رده‌م شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه
وەڵام بدەوه