Kurdistan Press - سوودانی بڕیارێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەردەکات سوودانی بڕیارێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەردەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی بڕیارێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەردەکات

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی چڕ لەگەڵ بەرپرسانی دارایی و چاودێریی دارایی فیدراڵ بۆ پرسی مووچەی مانگی حەوت و هەشت دەست پێدەکەن و دۆسییەی زۆریان بردووە بۆ بەغدا.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان راگەیاند: "دوێنێ دوو تیمی وەزارەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە بەغدا و لەسەر مووچەی مانگی حەوت و هەشت لەگەڵ دارایی فیدراڵ گفتوگۆ دەکەن."

ئاماژەی بەوەش دا، تیمەکان پێکهاتوون لە چەند بەڕێوەبەرێکی گشتی و چەند بەرپرسێک، لەوانە بەڕێوەبەرانی گشتیی ژمێرکاریی بودجە و بەڕێوەبەری جووڵەی دراو، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، شاندەكەی وەزارەتی دارایی دۆسییەی زۆریان بردووە بۆ بەغدا، گوتیشی: "بەغدا بەبیانووی جۆراوجۆر دەیەوێ بڕەپارەیەکی کەم بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشت بنێرێ، کە تاوەکوو ئێستا کەمتر لە 600 ملیار دینارە، لەکاتێکدا تەمویلی یەک مانگمان 956 ملیار دینارە."

ڕوونیشی کردەوە، ئەو بەشە بودجەیەی هەرێمی کوردستان، کە لە بودجە بۆ مووچە پەسند کراوە، وەکوو خۆی نەنێردراوە و ناکرێت بە بیانوو کەمتر لەوە هەژمار بکرێ. گوتیشی: "شاندەكەمان چەند کۆبوونەوەیەکی چڕی لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتبی ژمێریاری و بودجەی عێراق و دیوانی چاودێریی داراییدا دەبێت."

بەپێی زانیارییەکان، لەسەر ڕاسپارەی سوودانی، بڕیارە لێژنەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ یەکلایبکردنەوەی کێشەکانی لیستی مووچە پێکبهێندرێ.

بەرپرسێکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ئەندامی ئێمەش بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ تیمەکەی دارایی لە بەغدان و هەوڵ دەدرێت کێشەکانی مووچە چارەسەر بکرێ."

ئەوە لەكاتێكدایە، دارایی عێراق زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەی هەرێمی كوردستانی خەرج نەكردووە و نزیکەی 40 ڕۆژیشە لیستی مووچەی مانگی حەوت لە بەغدایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه