Kurdistan Press - لە عێراقەوە ھەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکرێت لە عێراقەوە ھەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە عێراقەوە ھەڕەشەی تووند لە ئیسرائیل دەکرێت

گرووپی حزبوڵای عێراقی، هەڕەشە لە ئەمریكا و ئیسرائیل دەكات و دەڵێت: "هەر هێرشێك بكرێتە سەر عێراق و ئێران، 12 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ جیهان ڕادەگیرێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10ی تشرینی یەكەمی 2024، گرووپی حزبوڵای عێراقی ڕایگەیاندووە: "ئەگەر بێت و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و ئێران بكرێت، شادەماری گواستنەوەی وزە بۆ جیهان لەلایەن بەرەی ئێمەوە لە ناوچەكەدا ڕادەگیرێت."

ئەبوو عەسكەری، گوتەبێژی سەربازیی كەتیبەكانی حزبوڵا، ڕایگەیاندووە: "جەخت لەوە دەكەینەوە، هەر شوێنێك لە عێراق بكرێتە ئامانج، یان هەر پێگەیەكی ئێران بە ئامانج بگیرێت، وەڵامی حزبوڵا بۆ سەر ئیسرائیل و بنكە و پێگەكانی ئەمریكا لە عێراق و ناوچەكەدا زۆر توند دەبێت."

دەشڵێت: "دەست بە شەڕی وزە ناكەین، بەڵام ئەگەر هێرش بكەن، جیهان 12 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی نەوت لەدەست دەدات، ئەوەش بە هەوڵی برایانی یەمەنیمان لە گەرووی بابولمەندەب و برایانی ئێرانیمان لە گەرووی هورمز."

ئەم هەڕەشانەی حزبوڵای عێراق لە كاتێكدایە كە ناوچەكە بە دۆخێكی دژواردا تێپەڕ دەبێت و سوپای ئیسرائیل هێرشی زەمینی و ئاسمانی كردووەتە سەر ڕێكخراوی حزبوڵا لە باشووری لوبنان، كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەفتەی پێشوو سەدان مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا