Kurdistan Press - هێزەکانی ئەمریکا لە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشیدان هێزەکانی ئەمریکا لە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشیدان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزەکانی ئەمریکا لە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشیدان

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند، لە ئۆپەڕاسیۆنێكی هاوبەشدا لەگەڵ عێراق ژمارەیەك پێگەی داعشیان لە ناوەڕاستی ئەو وڵاتە بە ئامانج گرتوە و لانیكەم حەوت چەكداری ئەو ڕێكخراوە كوژراون، هەروەها دەشڵێت، "لەكاتی هاوكاریكردنی هێزەكانی عێراق، دو سەربازی ئەمریكی برینداربون و دۆخی تەندروستیان جێگیرە".

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بەرەبەیانی 22ی (تشرینی یەکەم/10)، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانان وەک بەشێک لە هێزی ئەرکی هاوبەشی یەکگرتو، هێرشیان بۆ سەر چەندین شوێنی داعش لە ناوەڕاستی عێراق ئەنجامدا، كە تێدا ژمارەیەك سەرکردەیەکی باڵای داعش بە ئامانج گیران و لانیکەم حەوت چەكداری داعش كوژران.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دو کارمەندی سەربازی ئەمریکی بریندار بون لەکاتێکدا هاوکاری هێزەکانی عێراقیان دەکرد، بەڵام باری تەندروستیان جێگیرە.

سێنتیكۆم لەبارەی گرژیەكانی ناوچەكەوە باسی لەوەكردوە، "هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشیدان، هەڵوێستیان هەیە بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی هاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه