ئیبراهیم ئه‌لجابری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له پۆستێكی (فه‌یسبووك)دا ڕایگه‌یاند "گه‌ل ده‌ڵێت ئایا ڕۆژی شه‌موو نزیك نییه".
له‌لایه‌كی تره‌وه حازم ئه‌لئه‌عره‌جی كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در ئه‌ویش له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند "شه‌موو ئاماده‌ین".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌نیازه ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ڕێوه ببات.
دوێنێ چوارشه‌م سه‌تان لایه‌نگری ڕه‌وتی سه‌در دژی كاندیكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، چوونه نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دواتریش باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در پێیانوایه محه‌مه‌د شیاع سوودانی پیاوی نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسایه و ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لای ئه‌وان و سه‌رۆكی ڕه‌وته‌كه‌یان موقته‌دا سه‌در جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
دوای مانه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای له خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی كرد كۆتایی به خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بێنن و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێننه‌وه ماڵه‌كانیان.
وەڵام بدەوه