Kurdistan Press - هۆشداری بەپەلە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق هۆشداری بەپەلە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری بەپەلە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق

بەپێی ئاژانسی (شەفەقنیوز)، بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا، ئەمڕۆ شەممە، 7ی 12ی 2024 ڕایگەیاندووە، واشنتن لە نزیكەوە چاودێریی هەڵسووكەوتی عێراق دەكات و داوای لێ كردووە هیچ دەستتێوەردانێك بە هەر هێز و گرووپێكی چەكداری، لە سووریادا نەكات.

ئەوەشی گوتووە: ئەگەر زۆرە بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا، بە چارەسەری سیاسی ڕازی بێت و مل بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری 2254 ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كەچ بكات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاگەیاندووە: عێراق هیچ دەستتێوەردانێكی سەربازی لە دۆخی سووریادا ناكات.

وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ كەناڵی (ئەلجەزیرە) گوتویەتی: عێراق بە پاراستنی سنوورەكانی و سەلامەتیی خاكەكەیەوە پابەند دەبێت، بە هیچ شێوەیەكیش نابێتە بەشێكە لە ململانێی سوریا.

گوتووشیەتی: هەر هێرشێك بكرێت بە توندی ڕووبەڕووی دەبینەوە، هاوكات هەموو هاوكارییەك پێشكەش بە ئاوارەكانی سوریا دەكات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا