Kurdistan Press - ركابەرە سەرەكییەكەی نووری مالیكی بەرەیەكی نوێی راگەیاند ركابەرە سەرەكییەكەی نووری مالیكی بەرەیەكی نوێی راگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ركابەرە سەرەكییەكەی نووری مالیكی بەرەیەكی نوێی راگەیاند

لەلایەن ژمارەیەكی زۆر لە سوننەكان و بەشێك لە شیعەكان، بەرەیەكی نوێ‌ راگەیەنرا و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەشداریی پرۆسەی سیاسی دەكەن.

ئەمڕۆ شەموو 15ـی شوبات، كۆمەڵەی مەدەنیی نیشتمانیی عێراق لەلایەن ئەیاد عەلاوی، ساڵح موتڵەگ، ڕائید فەهمی و جەعفەر عەلاوی ڕاگەیەنرا.

ئەوە كۆمەڵەیەكی نوێیە و بە دروشمی دادپەروەری و یەكسانی و بە مەدەنیكردنی كۆمەڵگە، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكەن و بە گوتەی خۆیان، دەیان سیاسی هەن لە گۆڕەپانەكەدا پێوەندییان پێوە دەكەن. 

دەشڵێن جگە لە كەسایەتییە سوننەكان، بە دەیان بەرپرسی شیعەش لە داهاتوویەكی نزیكدا پێوەندیكردنی خۆیان بەو بەرەیە رادەگەیەنن، ئەوە جگە لە كەسایەتیی تری ڕەوتە سیاسی و مەدەنییە جیاوازەكان.

عەلاوی لە خوێندنەوەی بەیانی راگەیاندنی ئەو كۆمەڵەیە دەڵێت، ڕاگەیاندنی ئەو كۆمەڵەیە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان دێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵدا بكرێت.

لە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق و بەتایبەت لەناو عەرەب، پێشتر تەنیا ئەیاد عەلاوی بە ركابەری نووری مالیكی دەزانرا، بۆیە بەشێك لە میدیاكان دووبارە دەڵێن ركابەرە سەرەكییەكەی مالیكی دەستی بەكار كردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه