بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، لە پەرلەمانی عێراق پێشنیاز هەبوو بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن، بە شێوەیەك رێگری لە سوودبینین لە بەكارهێنانی پۆستی حكوومی لە بانگەشە بكرێت، جیا لە دەستكاریكردنی رێژەی حسێبكردنی دەنگەكان، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی بڕیار دەدات یاسای هەڵبژاردن هەموار نەكرێتەوە
جیا لەوەی هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن بۆ زۆرێك لە حزبەكانی دەسەڵات گونجاو نییە، چونكە رێگە بە هاتنەپێشەوەی حزبی نوێ خۆش دەكات، بۆیە حزبە گەورەكانی سوننە و شیعە پێی رازی نین، لە ناو پەرلەمان مشتومڕ و ناكۆكی لەسەر دروست دەبێت، ئەوەش رەنگە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دوا بخات.
بەپێی بەیاننامەیەكی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت كە هەموو هێزە سیاسییەكانی پێكهێنەری حكوومەت، جیا لە رەوتی نیشتمانیی شیعە لەخۆ دەگرێت، ئەمشەو هاوپەیمانیەتییەكە لە كۆشكی حكوومەت لە بەغدا كۆبووەتەوە و لەسەر بەڕٍێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە یاسای هەیە رێككەوتوون، واتە بێ هەمواركردنەوەی یاساكە.
ئەمە و سێشەمی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا و 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری كرد.
وەڵام بدەوه