ئه‌مڕۆ ره‌وتى فوڕاته‌ین كه محه‌مه‌ج شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، دووه‌م كۆنگره‌ى خۆى به‌ست و تێیدا جارێكى تر وه‌ك سكرتێرى گشتى متمانه به سوودانى درایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى نیسانى 2025 له به‌غدا كۆنگره‌ى دووه‌مى ره‌وتى فوراته‌ین به‌ڕێوه‌چوو، ره‌وته‌كه راگه‌ینراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، جارێكى تر متمانه به سكرتێرى گشتى محه‌مه‌د شیاع سوودانى درایه‌وه
له راگه‌ینراوه‌كه ره‌وتى فوڕاته‌ین ، وه‌ك به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر پشتیوانى حكوومه‌تى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه ره‌وتى فوراته‌ین حزبێكى سیاسى عێراقییه و له كانوونى دووه‌مى 2021 له لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سوودانى دامه‌زراوه.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان حزبى سیاسى سه‌رۆكه‌كانیان بۆ جارى دووه‌م و سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌وه، كه دیارترینیان نوورى مالیكى بوو وه‌ك سكرتێرى گشتى حزبى ده‌عوه هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
وەڵام بدەوه