ته‌له‌ڤزیۆنى سووریا ئاشكراى كردووه، له شارى ئه‌لبوكه‌مالى سووریا تونێلێك دۆزرایه‌وه، كه میلیشیاكانى ئێران له عێراقه‌وه به سووریا گه‌یاندووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 30ى نیسان، وێنه‌ى تونێله‌كه دۆزراوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته ناو یه‌كێك له باره‌گاى میلیشیاكان له ناوچه‌ى سنوورى له شارى ئه‌لبوكه‌مال له نزیك سنوورى نێوان عێراق و سووریا. ئه‌وه‌ى تا ئێسته له تونێله‌كه‌دا ئاشكرا كراوه 500 مه‌تره. دانیشتووانى ناوچه‌كه گوتوویانه رۆژانه ئۆتۆمبێل كه نازانرێت بارى چیى هه‌ڵگرتووه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باره‌گایه.
تا ئێسته هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تونێله نه‌دراوه، میدیاى فه‌رمیى سووریش زانیاریى زیاترى ئاشكرا نه‌كردووه. به‌ڵام تا ئێسته سنوورى عێراق و سووریا داخراوه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى داوایان كردووه ئه‌و سنووره بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له بوارى بازرگانیدا عێراق و سووریا سوودمه‌ند بن.
وەڵام بدەوه