ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانى هۆزه‌كانى به‌سره‌ى باشوورى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رانبه‌ر نه‌بوونى ئاوى پاكى خواردنه‌وه، پیسبوونى ئاو له شاره‌كه‌دا.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى دووى ئایار، له شارۆكه‌ى موده‌ینه‌ى باكورى به‌سره گه‌وه‌رترین خۆپیشاندانى هۆزه‌كان و هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رانبه‌ر نه‌بوونى ئاوى پاكى خواردنه‌وه، پیسبوونى ژینگه‌ى ناوچه‌كه.
شێخ محه‌مه‌د عیساوى كه یه‌كێكه له خۆپیشانده‌ران سه‌رۆكى هۆزێكه له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئامانجى خۆپیشاندانه‌كه‌ى روون كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "ماوه‌یه‌كى زۆره خۆپیشاندان ده‌كه‌ین بۆ ساده‌ترین بنه‌ماى ژیان، ئاوێك شیاوى به‌كارهێنانى مرۆڤ بێت، خه‌ڵك رزگار بكرێت له پیسبوون كه ته‌نیا نه‌خۆشى و ئاوى پیس و خاكى كشتو‌كاڵى وشكیان بۆ ماوه‌ته‌وه و هه‌موویان به بیره نه‌وته‌كان له‌ناوچوون". هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه فه‌رامۆش كراون.
شارى به‌سره له باشوورى عێراق گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنى نه‌وته له‌و وڵاته، كه‌چى خه‌ڵكه‌كه به ده‌ست نه‌بوونى كاره‌با و ئاو ده‌ناڵێنن.
وەڵام بدەوه