Kurdistan Press - زەنگی مەترسیدار لێدرا زەنگی مەترسیدار لێدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی مەترسیدار لێدرا

ئابووریناسێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، بڕیاری ڕێكخراوی ئۆپیك بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەم كاتەدا، لە زیانی وڵاتانی ئەندامدایە و بەوەش شەڕێكی نوێی نرخی ئابووری دەست پێدەكات.

نەبیل مەرسوومی، ئابووریناسی عێراق دەڵێ: "ئۆپیك بڕیاری داوە، لە مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە بڕی 411 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز بکاتەوە، کە یەکسانە بە سێ هێندەی ئەو کەمکردنەوەیەی پلانی بۆ دانراوە."

دەشڵێ: "بەپێی ئەم بڕیارە، بەرهەمهێنانی نەوت لە سعوودیە بۆ 9 ملیۆن و 367 هەزار بەرمیل و عێراق بۆ 4 ملیۆن و 86 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەبێتەوە، ئەم بڕیارە بارگرانیی نوێ بۆ بازاڕی جیهانیی نەوت زیاد دەکات، کە بە بەراورد لەگەڵ کەمی خواست، بەرهەمهێنانێكی زۆرە و نرخەكەی دادەبەزێنێت."

ناوبراو دەشڵێ: پێدەچێت ئەمە سەرەتای شەڕێک بێت لەبارەی نرخی نەتەوە، کە ئامانجی لێی بەدەستهێنانی پشکی زیاتر و زیانگەیاندنە بە بەرهەمهێنەرانی نەوت لە ڕێكخراوی ئۆپێک، كە پابەند نین بە پشكی بەرهەمهێنانی خۆیان."

كەمبوونەوەی نەرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهانی، مەترسییەكی هەمیشەییە لەسەر ئابووریی عێراق، چونكە بە ڕێژەی زیاتر 95% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا