هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كشێنه‌وه و به‌ره‌و عێراق دێن، ئه‌وه‌ش مشتومڕی زۆری له به‌غدا لێ كه‌وته‌وه.
رادیۆی (مۆنتیكالۆ) ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و هاتیان بۆ عێراق بڵاو كرده‌وه و له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو، به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست لایه‌نه سه‌ربازیه‌كانی به‌غدا كه‌وتووه، نزیكه‌ی 600 سه‌ربازی ئه‌مریكی له ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریاوه، به‌دیاریكراوی له‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردیه‌كاندایه، ئه‌و هێزه ئه‌مریكا ده‌چنه بنكه‌ی گه‌یاره له باشووری شاری مووسڵ.
كوتله‌ی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگیی شیعه‌كان كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی شیعه‌كانه، داوایان له محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه كه ڕێگه نه‌دا ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا له سووریاوه به‌ره‌و خاكی عێراق بێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به هاتنی ئه‌و هێزه ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له عێراق له 2500 سه‌ربازه‌وه بۆ 3000 سه‌ربازیی ئه‌مریكی له‌ناو خاكی عێراقدا زیاد ده‌كات.
هاوكات ڕادیۆكه له راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستوووته ڕوو، كه هه‌رچی گرووپه چه‌كداره میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانه ناڕه‌زایی خۆیان له‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕیوه و به پێشیلكاری سه‌ره‌وه‌ری عێراق وه‌سفی ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن "ئه‌و هه‌نگاوه ده‌رچوونه له‌و ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌ی كه له ڕابردوودا له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی عێراق بكشێنه‌وه".
وەڵام بدەوه