كەناڵی سۆمەریە ڕایگەیاند، هاندەرێكی بەرشەلۆنە لە شاری ناسریە دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان یانەی بەرشلۆنه و ئەنتەرمیلان له چامپیۆنس لیگدا لە شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق و ڕایانگەیاند، کە هاووڵاتییەکە لە ماڵەکەی خۆیەوە سەیری یاریەکەی كرددوە و پێش ئەوەی فیکەی کۆتایی لەلایەن ناوبژیوان لێبدرێت باری تەندروستی تێكچووە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشداوە، هاووڵاتیەكە هاندەرێکی سەرسەختی بەرشەلۆنە بووە لەناوچەکەی خۆیاندا كەسێكی ناسراو بووەو راستەوخۆ دوای دۆڕاندنی هەڵبژاردەی کەتەلۆنیا کەوتووەتە دۆخێکی دەروونی توندەوە کە بەهۆیەوە جەڵتەی دڵی لەناکاو لێداوە
وەڵام بدەوه