ئاڵپئارسڵان بایراکتار وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا:
ماوەی 25 مانگە "هیچ لێشاوێکی نەوت لە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا نەماوە.
زانیاریمان لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت کە دەڵێت هێشتا پێویستیان بە کاتە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم.
توانای ئەم هێڵە رۆژانە یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلە". عێراق سرووشتیترین هاوبەشی ئێمەیە، دەتوانین لە هەموو بوارێکدا کاری لەگەڵدا بکەین، یەکێک لە بوارە گرنگەکان وزەیە. یەکێکیان نەوتە. قەبارەی بازرگانیان لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە 23 بۆ 24 ملیار دۆلار. "ئێمە رۆژانە نزیکەی 15 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق بەرهەم دەهێنین. هەمان بارودۆخ بۆ گازی سرووشتیش دەگونجێت. هەروەها دەرفەتی هاوکاری جیدی لە بواری کارەبادا هەیە. بزنسێکمان هەیە کە بەردەوامە. 300 مێگاوات هەیە، دەمانەوێت بۆ 600 مێگاوات زیادی بکەین.
وەڵام بدەوه