Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکراکرا وادەی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکراکرا

جه‌مال كۆچه‌ر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" پێش جه‌ژنی قوربان، مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".

وتیشی‌: "حكومه‌تی عێراق تاوه‌كو 25ی مانگ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی خۆی دابه‌ش ده‌كات، دواتر ده‌ست به‌ خه‌رجكردنی بودجه‌ ده‌كات".

باسی لەوەشکرد كه‌ تاوه‌كو ئێستا ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كرێت له‌ چوارچێوه‌ی خه‌رجكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌ یاسای بودجه‌دا، نه‌ك مووچه‌".

جەمال کۆچەر لە لێدوانەکەیدا بۆ رووداو راشیگه‌یاند كه‌ "دوای ته‌واوبوونی وردبینی و رێكاره‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێش جه‌ژنی قوربان مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كات و مووچه‌كه‌ دابه‌ش ده‌كرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه