ماڵپەڕێكی عێراقی ئاشكرای كرد، وەزارەتی دارایی عێراق رازی بووە مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی كوردستان پێش جەژنی قوربان مووچە بنێرێت.
ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای كرد كە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕاڵی رازی بووە پاش ئەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی پێنج بنێرێت كە بڕەكەی 925 ملیار دینارە.
هەمان ماڵپەڕ ئەوەشی خستە ڕوو كە پێش جەژنی قوربان، پارەكە دەنێردرێت، بەڵام ”وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێكی هەیە، ئەویش ئەوەیە كە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایاری 2025، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە فەرمی رای گەیاند كە بڕی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دیناریان وەك بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی 2025 خستۆتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
وەڵام بدەوه