له شارۆچكه‌ى نوعمانییهى سه‌ربه پارێزگاى واست له ناوه‌ڕاستى عێراق، هێزه ته‌ناهییه‌كان ته‌قه له یه‌كتر ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا كه‌سێك ده‌كوژرێت و چوار كه‌سى تریش له هێزه‌كان بریندار ده‌بن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیس به ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه، له شارۆچكه‌ى نوعمانییهى سه‌ربه پارێزگاى واست، گرژیى له نێوان هێزه ته‌ناهییه‌كان دروست بووه و ته‌قه‌یان له یه‌كتر كردووه. سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت كه‌سێك كه سه‌ربه هێزه‌كان بووه ته‌قه‌ى له هاوڕێكانى كردووه، له ئه‌نجامدا یه‌كێكى كوشتووه و سێ كه‌سیشى بریندار كردووه.
سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌قه‌ى له هێزه كردووه، ته‌قه‌ى له خۆیشى كردووه و به سه‌ختى برینداره. روونیشى كردووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سه كێشه‌ى نه‌خۆشیى ده‌روونیى هه‌بووه.
كۆى رووداوه‌كه‌ش له‌ناو باره‌گاى هێزى فریاكه‌وتن بووه له نوعمانییه.
وەڵام بدەوه