ئ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەكردنی خشتەی خەرجی و پێشبینی دەكرێت زیاتر لە 100 ترلیۆن دینار بێت.
ئەمڕۆ دووشەم 26ـی ئایار، موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، لەلایەن محەمەد شیاع سوودانییەوە وەزارەتی دارایی ئاگادار كراوەتەوە، خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بكەن.
زیاتر گوتی، وەزارەتی دارایی چەند مانگێك لەمەوبەر بەشە بودجەی وەبەرهێنانی ئامادە كرد، كە بڕی 25 ترلیۆن دینار بووە، ئێستەش پێشبینی دەكرێت وەزارەتی دارایی بودجەی كارپێكردنی تەواو بكات كە بە نزیكەی 115 ترلیۆن دینار مەزەندە دەكرێت.
باسی لەوەش كرد، ئامادەكارییەكەی كاتی زۆری ناوێت، چونكە خشتەكانی بودجە بڕی 140 ترلیۆن دینارە كە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەو چەند مانگەی ئەمساڵ ماوە دانراوە، لەوانەش مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، چاودێریی كۆمەڵایەتی، تێچووی دەرهێنانی نەوت و پڕۆژە بەردەوامەكانی وەبەرهێنان تێدا خەرج دەكرێت.
هاوكات بەپێی فەرمانێكی تر، رۆژی پێنجشەم سوودانی وەزارەتی دارایی راسپارد هەستن بە دووبارە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران كە پێشتر بەهۆی نەبوونی خشتەی خەرجی لە ساڵی 2025 راگیرابوو.
وەڵام بدەوه