Kurdistan Press - هەواڵی خۆش هات لەبارەی مووچەی مانگی 5 هەواڵی خۆش هات لەبارەی مووچەی مانگی 5 | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش هات لەبارەی مووچەی مانگی 5

د.عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "لیستی مووچەی مانگی پێنج رەوانەی دارایی فیدراڵ كراوە و لەو بڕوایەدام لەپێش جەژنی قوربان تەمویل بنێردرێت و مووچە خەرج بكرێت."

لای خۆیەوە شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، راگەیاند: "زانیاریمان هەیە پێش جەژن مووچە دەدرێت و ئێستا حكوومەتی فیداڵ مووچەی خۆی دابەش دەكات و سەرۆكایەتییەكان و چەند وەزارەتێك مووچەیان دراوە و دوای تەواوبوونی مووچەی خۆیان، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی  كوردستانیش خەرج دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "لەلایەن حكوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو شت تەواوە، داهات و لیستی مووچە بە رێكوپێكی نێردراوە و ئەوەی دارایی فیدراڵ داوای كردووە جێبەجێ كراوە، هیچ پرسێكی تەكنیكی نەماوە و دەمێنێتەوە بڕیاری ناردنی پارەكە، هیوادارین هیچ بیانووێك دروست نەكرێت و بنێردرێت."

ڕۆژی 22ی5ی2025 وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردسان 50 ملیار و 522 ملیۆن دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی نیسانی رادەستی دارایی فیدراڵ كرد و رۆژی 25ی5ی2025 لیستی مووچەی مانگی ئایار لەلایەن تیمی تەکنیکی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کرا.

شێروان دووبەردانی ئاشكراشی کرد: "وردبینیی لیستی مووچە كارێكی ئاساییە و ئەو سیستەمەی مووچەی پێ ئامادە دەكرێت زۆر ئاسانكاری بۆ دارایی فیدراڵ كردووە و چاوەڕوانین لەم هەفتەبە مووچەی عێراق تەواو بكرێت و دواتر تەمویلی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه