Kurdistan Press - وادەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکراکرا وادەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وادەی ناردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکراکرا

میدیایەکی عێراقی بڵاویکردوەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق، پێداچونەوەی بۆ لیستی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو کردوە و بڕیارە هەفتەی داهاتو پارە بنێرێت، ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت؛  تەیف سامی هیچ بیانویەکی نییە بۆ راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم .

 پێگەی هەواڵی عەرەبی جەدید، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق، موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەند کردوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو بەغداد پارە بنێرێت و پێش جەژنی قوربان موچە دابەش بکرێت. 

ئاماژەی بەوەش کردوە، شاندێکی هونەری هەرێمی کوردستان لە بە‌غدادە بۆ وەڵامدانەوەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام وردبینییەکە تەواو بوە و هیچ تێبینییەکیان نەبوە.

لای خۆشیەوە سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تەیف سامی هیچ بیانویەکی نییە بۆ راگرتنی موەچەی موچەخۆرانی هەرێم و پێش جەژن موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەكرێت.

پێشتر و لە 25ی ئەم مانگەدا  وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی موچەی مانگی ئایاری بۆ بەغداد ناردوە و  ماوەی دوو  ڕۆژە وردبینی بۆ لیستەکە دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه