لە دوو ئاراستە كار دەكرێت بۆ راگرتنی پێشێلكارییەكانی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كە بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسای بڕیاری راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی ئایار، سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، راگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەندامانی ئەنجوومەن نوێنەرانی عێراق كە كوردەكانن ئەنجام دەدرێت. زیاتر گوتی، ئەندامانی ئەنجوومەن هەوڵدەدەن لەڕێی نووسراوێكی فەرمی وەزیری دارایی عێراق لەو پێشێلكارییە ئاگادار بكەنەوە، هەروەها بەخێرایی ئاگادارییەك لە دادگای فیدراڵی بۆ وەزیری دارایی بێتە ناردن.
ئەوەش زانراوە، لەلایەن وەزیرە كوردەكان ئەمڕۆ لەگەڵ سوودانی گفتوگۆ دەكرێت، ئەگەر دادگای فیدراڵی دووبارە نووسراو بكاتەوە كە مووچە دەبێت دابین بكرێت پێوەندی بە كێشە سیاسییەكان نییە ئەوا كێشەكە چارەسەر دەبێت. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یان شەو ئەو كۆبوونەوەیە لەگەڵ سوودانی ئەنجام دەدرێت.
دوێنێ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق نووسراوێكی ئاراستەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد كە تیایدا هاتووە، بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵەكانی 2023، 2024، 2025، هەرێمی كوردستان رێژەی 12.67٪ی پشكی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هیچ تەرخانێكی دارایی بۆ مووچە نەماوە
وەڵام بدەوه