Kurdistan Press - کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیاندرا کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیاندرا

رۆژی یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، زیرەک تەیار زێباری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند: "دابەشکردنی مووچە لە عێراق بەردەوامە و دوو رۆژی دیکە تەواو دەبێت، سبەی دوای ئەوەی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە دەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ راستەوخۆ وردبینی تێدا دەستپێدەکات.
ئەو ئەندام پەرلەمانە دڵنیایی دا و گوتی: "هیچ کێشەیەک لە ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستاندا نییە."
سەبارەت بە کاتی خەرجکردنی پارەی مووچە، زێباری گوتی: "ئەم هەفتەیە وردبینی و دابەشکردنی مووچەی عێراق تەواو دەکرێت، بە ئەگەرێکی زۆرەوە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا