پوختەی هەواڵ:
زیانە ئابوورییەکان: وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە بەردەوامیی ململانێکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران زیانی ئابووریی گەورەی لێکەوتووەتەوە و عێراق نزیکەی 60 ملیار دۆلار زیانی پێ گەیشتووە، هەروەها هۆشداری دا لەوەی ئەم دۆخە بووەتە هۆی قووڵبوونەوەی تەنگژەی وزەی جیهانی و بەرزبوونەوەی هەڵاوسان.
سەردان بۆ ڕۆما: لە سەردانەکەیدا بۆ ڕۆما، فوئاد حوسێن لەگەڵ ئەنتۆنیۆ تایانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کۆ بووەوە و پرسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاریكاریی ئەمنی و سەربازییان لە قۆناغی دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.
دۆسیە داراییەکان: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی قەرز و دۆسیە داراییە هەڵپەسێردراوەکانی سەردەمی ڕژێمی پێشوو لەگەڵ حکوومەت و کۆمپانیا ئیتاڵییەکان کرا.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه