Kurdistan Press - هەفتەیەکی پڕ باراناوی بەڕێوەیە هەفتەیەکی پڕ باراناوی بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەفتەیەکی پڕ باراناوی بەڕێوەیە

پایزی ئەمساڵ دەبێتە یەکێک لە هەرە پایزە پڕ باران و دەگمەنەکان
بەناوی خودای گەورە ...
سەرەتا لەکەشو هەوای ڕۆژانی داهاتووە دەستپێدەکەین لەمڕۆوە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە کەشو هەوای ناوچەکانمان بەزۆری سەقامگیرە ، سبەی یەکشەممە لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ بۆ مەغریب بەهۆی هاتنی بڕێک هەور لەتورکیاوە ئەگەری هەورە بروسکەو تاوە بارانی کەم و کورت خایەنی بەشێوەی لاواز هەیە بۆ هەندێ شوێنی ناوچە شاخاویەکانی هەردوو سنوری بادینانو هەولێر هەیە ئەگەر هەیە بگاتە بەشێکی ئیدارەی ڕاپەرینیش.
سەبارەت بەپلەکانی گەرما تاوەکو دوو ڕۆژی تر هاوشێوەی ئێستا جێگیر دەبن و . دواتر لەسێشەمەو بەولاوە بەشێوەی بەرچاو داده بەزنەوە ، سه بارەت بەشەپۆلی بارانو هەورە بروسکەی نوێ لەدرەنگانێکی سێشەمەوە لەهەندێ شوێنو لە ڕۆژانی چوارشەمە و پێنج شەممە بەشێوەی فراوان تاوەکو هەینی حاڵەتێکی تری لاواز بۆمام ناوەندی بارانو هەورە بروسکە بەشێوەی پچڕ زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لەکاتی تاوەکاندا 
مژدە بەخش:
لەناو هەفتەی کۆتایی ئەم مانگەوەو وە بەولاوە 
بەهۆی چوونەوەی سیستەمێکی پەستان بەرزی زەبەلاح بۆ سەرناوچەکانی خۆرئاوای ئەوروپا ئەمەش ڕێ بۆ هاتنی نزمە پەستانو تەوژمە هەوایە ساردەکانی جەمسەری باکور دەکاتەوە " کە شۆڕبنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرئەنجامی ئەمە سیستەمێکی تەڕو زۆر باشی داباراناوی و چەندین حاڵەتی بەهێزو باشی گشتگیری بارانو هەور بروسک دەڕەخسێ بۆ تەواوی ناوچەکانمان 
لەکاتی نزیک بوونەوەدا زانیاری زیاترمان دەبێت، پایزی ئەمساڵ یەکێک دەبێت لەهەرە پایزە پڕ باراناوی و دەگمەنی و مێژوویەکان کە لەڕابردودا بەدەگمەنی ناوچەکەپایزی وا پڕ داباراناوی بەخۆوە بینیبێت !
هۆشداری پێویستو گرنگ ...
لەکۆتایی ئەم مانگەوە تاوەکو کۆتایی پایز 
چەندین شەپۆلی بەهێزی بارانو هەورە بروسکە تەواوی ناوچەکانمان دەگرنەوە پێشبینی لافاوی گەورەو  زۆریان لێدەکرێت و له گەڵ بارینی تەرزەی قەبارە گەورە بۆ ناوچە جیاوازەکان زستان بەڕێژەی کەمتر و وەک لە پایزو بەڵام بەهاریش ئەم حاڵەتانە بەڕێژەی ئاست بەرز دوبارە دەبنەوە ..
بمێنن لەخێرو خۆشیدا 
واللە اعلم
#شاڵاو_هیدایەت
17-10-2026

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا