وەزارەتی کارەبا: سبەی دوا مۆڵەتە بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا
ئەمڕۆ شەموو 17ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی کارەبای حكوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە كە سبەی یەکشەم دوا مۆڵەتە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی سەدا 50ی قەرزی کارەبای ماڵان و سەدا 25ی پۆلی بازرگانی.
لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، سبەی یەکشەم 18ی تشرینی یەکەم، دوا ڕۆژی داشکاندنی لە 50%ی قەرزی کۆنی کارەبای ماڵان و لە 25%ی پۆلی بازرگانییە کە دەکەوێتە پێش پڕۆژەی ڕووناکی.
بۆ ئەم مەبەستە، سەرجەم فەرمانگەکانی فرۆشیاری وزە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، ڕۆژی یەکشەم لە سەعات هەشت و 30 خولەکی بەیانی تا ئێوارەی هەمان ڕۆژ دەوام دەکەن و تا هاوبەش مابێت لە خزمەتی هاوبەشانی کارەبادا دەبن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا زیاتر هاتووە، هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە ڕێگەی (ئێ پسوولە)ـەوە قەرزی کارەباکەیان بە داشکاندنەکەوە تا سەعات 12ی نیوەشەو بدەنەوە. دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە، قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی ڕووناکی دەبێتە قیستی مانگانە و لەگەڵ کرێی مانگانە وەردەگیرێتەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
هەفتەیەکی پڕ باراناوی بەڕێوەیە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ کۆتایی جەنگی ئێران رادەگەینێت
1 رۆژ پێش ئێستا
هەزاران سەرباز دەستی کرد بە جوڵە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامی ئێستای دۆناڵد ترەمپ لە بارەی ئێران
1 رۆژ پێش ئێستا
سبەیی شەو دوا مۆڵەتە
1 رۆژ پێش ئێستا
بەغدا بەڵێنێک بە هەرێم دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه