Kurdistan Press - دوو ھەرێم بەڵام بەم مەرجە دوو ھەرێم بەڵام بەم مەرجە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو ھەرێم بەڵام بەم مەرجە

دوو ھەرێم بەڵام بەم مەرجە
تەنیا کوردی
​با خەیاڵێک بکەین، ئەگەر دوو ھەرێمی بەم شێوەیە بووایە، کە کەرکووک و خانەقین بگەڕانایەتەوە سەر سلێمانی و شنگال و مەخمووریش تا سنووری مووسڵ بگەڕایەتەوە سەر هەولێر، بێگومان دەبووە دیارییەکی زێڕین و کەس لەسەر ئەم دوو ھەرێمە گلەیی نەدەبوو  لەم حاڵەتەدا، جوگرافیایەکی فراوانتر و بەهێزترمان دەبوو، بەڵام با راستگۆیانە بیڵێین،  دابەشبوونی هەرێمی کوردستان بەم جوگرافیایەی ئێستا ھەیە بەم چوار پارێزگایە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە، بۆ دوو هەرێم، وەک ئەوە وایە خۆمان ئەزموونەکە بخەینە زیندانێک و کلیلەکە بدەینە دەستی دراوسێکانمان جا ئەوانیش خۆیان ویژدانیان چارەنووسمان بە کوێ دەگەینن.
یەک یاسای زێڕین هەیە: ئەو شوێنەی کە تۆ خۆت نەتوانیت بە یەکپارچەیی بیپارێزیت، نەیارەکانت بە زەردەخەنەیەکەوە دەڵێن ئەمەیە حکومڕانی و دەوڵەتداریتان،  کاتێک لە ناوخۆدا نەتوانرێت بە یەک چاو و بە یەکپارچەیی تەماشای خاوەندارێتی ماڵەکە بکرێت، دراوسێکانت زۆر بە میهرەبانییەوە دێن و دەڵێن:  لای ڕاستی ماڵەکە بۆ من و لای چەپیشی بۆ ئەوی تریان.
​باشترین و تاکە بژاردە پێش ئەوەی درەنگ بێت، گەڕانەوەیە بۆ خاڵی  دیالۆگ و دروستکردنەوەی کۆدەنگیی نیشتمانی. هێزە سیاسییەکان دەبێت تێبگەن کە کاتێک لە خەوی دوو هەرێمی و لەتکردنی قەوارەکە بەئاگا دێینەوە، دەبینین زۆر شت لە دەستچووە و قەرەبووی سەختە.
دەرفەتی راستەقینە بۆ ئەم قۆناغە ئەمەیە کە ھەموو لایەک بگەڕێنەوە بۆ ئەو گوتارەی کە ھەمیشە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێ کوردستان یەک زۆنە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا