Kurdistan Press - تەرمی پەڕلەمانتارێک دۆزرایەوە تەرمی پەڕلەمانتارێک دۆزرایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەرمی پەڕلەمانتارێک دۆزرایەوە

 تەرمی ئەحمەد عەلوانی پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە بەیرووت دۆزرایەوە
دوای چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی هێزە تەناهییەکانی لبنان تەرمەکەیان دۆزییەوە
سەرچاوەیەکی نزیک لە کەسوکاری ئەحمەد عەلوانی سیاسەتوان و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ئاشکرای کرد کە تەرمی ناوبراو لە شوقەکەی لە بەیرووت دۆزراوەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، هێزە تەناهییەکانی لبنان تەرمەکەیان لە ناوچەی (تەریق جەدید) لە ناوەڕاستی بەیرووت بە گیانلەدەستدراوی دۆزیوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری ڕووداوەکە.
ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە پێشتر باڵوێزخانەی عێراق لە بەیرووت لەلایەن خێزانەکەیەوە ئاگادار کرابووەوە کە ماوەی چوار ڕۆژە پێوەندییان لەگەڵ عەلوانی پچڕاوە و مۆبایلەکەی داخراوە.
سەرەتا دەزگا تەناهییەکان دەستیان بە گەڕان کردبوو بێ ئەوەی دیار بێت ئایا بەهۆی داواکردنی پارە یان هۆکاری ترەوە بێسەروشوێن کراوە، و باڵوێزخانەی عێراقیش لە پێوەندیی بەردەوامدا بوو لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان لە بەغدا بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکە.
 جێی باسە عەلوانی سەر بە لیستی عێراقییە بوو، لە کۆتایی ساڵی 2013 لە سەردەمی حكوومەتی نووری مالیکی لە ماڵەکەی خۆیدا گیرا، و ساڵی ڕابردوو دوای 10 ساڵ لە مانەوەی لە گرتووخانە، بڕیاری ئازادکردنی درا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا