دابەزینی بەهاری دیناری عێراقی نەک هەر کاریگەری نەرێنی کردۆتە سەر نرخی شتومەک و پێداویستیەکانی رۆژانە، بەڵکو مەترسی داڕمانی ئابوری عێراقیشی هێناوەتە ئاراوە.
کۆکردنەوەو بردنی دۆلارەکانی عێراق لە لایەن باندو گرووپە مافیاکانی عێراقی بۆ دەرەوەی عێراق، بە دیاریکراوی سوریەو ئێران، باری ئابوری عێراقی لار کردووەو کاریگەری زۆر خراپیشی کردۆتە سەر ئاستی ژتان و گوزەرانی عێراقیەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەمریکا بۆ رێگری کردن لە بردنە دەرەوەی پارەکانی عێراق دۆلارێکی کەمتر دەخاتە بازاڕەوە، لێ ئەگەر چارەسەرێکی گونجاوترو بە پەلەی بۆ ئەم دۆخە نەبێت، بۆی هەیە ئەم هەوڵە عێراق دووچاری قەیرانێکی گەورەی دارایی و ئابوری بکات و ڕاستەوخۆ ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان بکەوێتە مەترسی و داڕمانەوە.
وەڵام بدەوه