Kurdistan Press - هەفتەی داهاتوودا خۆڵبارین دەست پێدەکات هەفتەی داهاتوودا خۆڵبارین دەست پێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەفتەی داهاتوودا خۆڵبارین دەست پێدەکات

دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەن لە هەفتەی داهاتوودا خۆڵبارین دەست پێبكات و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزبنەوە.

لە راگەیاندراوێكدا دەستەی كەشناسی عێراق، بڵاویكردەوە: "ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بای باكووری ڕۆژئاوا مامناوەند تا خێرا دەبێت، بە خێرایی 30تاوەكوو40، كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێك شوێن."

ئاماژە بەوەش كراوە لە هەرێمی كوردستان خۆڵبارینەكە بەم شێوەیە نابێت و بای سووك بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با كەمتر دەبێت.

جەختیش كراوەتەوە پلەكانی گەرمی كەمێك بەرز دەبنەوە بەتایبەت لە بەشی باشووری عێراقدا، بەگشتیش كەشوهەوا لە نێوانی ساماڵ بۆ نیمچەهەور دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه