Kurdistan Press - بوودجەی عێراق پەسەند دەکرێت. بوودجەی عێراق پەسەند دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بوودجەی عێراق پەسەند دەکرێت.

ئەندامێکی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، خوێندنەوەی کۆتایی بۆ بودجەی گشتی عێراق دەکرێت و زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بوودجەی عێراق جێگیر دەکرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند:لەنێو پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراقدا، نزیكه‌ی 10 تریلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر کراوە، کە لەنێویاندا هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و یەکەمەکانی تێدایە.

هەرچی دەربارەی پارەی خانەنشینانە کە بڕەکەی لە بودجە چۆن دیاریکراوە، نەرمین مەعروف، گوتی: یەک ترلیۆن و سێسەد ملیار دیناریش بۆ خانەنشینان، لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دیاری کراوە.

هاوکات لەبارەی بودجەی وەبەرهێنانەوە، ئەو پەرلەمانتارە دەڵێ؛ بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر له‌ دوو ترلیۆن و 700 ملیۆن دینار لەنێو پشکی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان جێگیر کراوە، سەرەڕای ئەوەش لەنێو بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکاندا 11%ی بۆ هەرێمی کوردستانە.

ئەوەشی خستە روو کە بودجەی تایبەت بە کەرتی تەندروستی لەنێو پرۆژەیاسای بودجەدا نییە، چونکە نەفەقاتی دەرمان لەسەردەمی نەوت بەرامبەر خۆراکەوە بووە بە حاکیمە، دەرمان پێداویستییەکی مرۆییە بۆیە لەنێو نەفەقاتی حاکیمە هه‌ژمار کراوە، بەڵام بڕە پارەیەك بۆ کڕینی ئامێری پزیشكی دانراوە، چونکە لە پارەی دەرمان کە حاکیمەیە ناتوانرێ ئامێر بکڕدرێ، هەوڵدەدەین ئەو بڕە زیاد بکەین، ئەو کاتەش دەتوانین پشکی هەرێم دیاری بکەین بۆ کڕینی ئەو ئامێرانەی لە نەخۆشخانەکان شکاون یان نییه‌، وەکوو سۆنار و سیتی سکان و ئامێرەکانی دیکە.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا؛ رەنگە 22ی مانگ کۆتا خوێندنەوەی بۆ بکرێت و په‌سه‌ند بكرێت، چونکە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه